ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکه‌ی سێ حەفتە به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی چالاکێکی پێڕەوی ئایینی “یاری” لە کرماشان، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له به‌رده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی “خەلیل ئەسەدی بووژانی”، چالاکی مەدەنی و پێڕەوی ئایینی یاری لە شاری کرماشان، چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو، بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ خەزەڵوەر لە گەڕەکی جافراوا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “خەلیل ئەسەدی بووژانی” و بە بیانووی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا سه‌ره‌ڕای دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەل و پەلە تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە.