به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێك له شاری كۆیه له هه‌رێمی كوردستان، لانیكه‌م ٧ برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕووداوه‌كه لەسەر ڕێگەی نێوان کۆیە ــ ھەولێر لە نزیك گوندی سماق ڕوویداوه و به‌هۆشیه‌وه ٧ كه‌س له‌وانه ٦ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به سه‌ختی برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام یاخود برینداربوون.