به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز و سنە، بە قه‌راری وه‌سێقه به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، “جه‌لیل محه‌ممه‌دی” چالاك و هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه به قه‌راری وهسێقهی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن نژاد” کە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بوون، هەر کامیان به قه‌راری وهسێقهی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کران. لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ساعد بەنەفشی”، خەڵکی شاری سنە، بە قه‌راری وهسێقهی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.