به پێی ڕاپۆرتهكان، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، کە لە لایەن ئیدارهی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وهسیقه ئازاد کرا.
“ئارمان شاکری” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان كه له ڕێكهوتی ١١ی سەرماوەز لە ماڵەکەیدا، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز، پاش حهفتهیهك لە گرتنگە ئازاد کرا. جێگهی ئاماژهیه، “ئارمان شاکری”، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەریوان بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی بریندار و لە ترسی دەستبەسەرکردنی لە چوون بۆ نەخۆشخانە خۆی بواردبوو.