ڕۆژی دووشهممه ١٨ی سهرماوهز، کرێکارانی شیرکەتی پەیمانکاری سەقز ــــ بۆکان، ماوەی ١٤ ڕۆژە لە ناڕهزایهتیی به پهرداخت نهكردنی حەقدەستە دواخراوهکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن.
کرێکارانی شیرکەتی پەیمانکاری سەقز ـــ بۆکان کە ٧٠ کەسن، ماوەی ٨ مانگە هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای بەدواداچونی زۆری ئەو کرێکارانە بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکانیان هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماونەتەوە و هیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتۆتەوە. ئەو کرێکارانە ماوەی ١٤ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە بارودۆخی سەختی ئابووری ئێستای ئێراندا هەوڵ و سەردانەکانیان بۆ ئیدارەی کار و بۆ لای بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ ئاکامێکی نەبووە.