به پێی ڕاپۆرتهكان، لهدرێژهی دهستبهسهركردنی هاووڵاتییان له شارهكانی كوردستان، سێ هاووڵاتیی دیكهی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئهمنییهکانەوە، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “شۆڕش، هێرش و کوورش محەممەدی” خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی گەڕەکی “دەوڵەتئاوا”ی شاری کرماشان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئهمشاره دەستبەسەر کران. جێگهی ئاماژهیه، ئەو سێ هاووڵاتییە کە برای یەکترن، پاش دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لە بەردەستدا، نییە. هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی منداڵەکانیان، بێئاکام ماوەتەوە. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٦ی سەرماوەز، چالاکێکی مەدەنیی بە ناوی “ئەکبەر گەوێڵی” خەڵکی شاری سنە، پاش ئامادەبوونی لە دادگوستەری ئەو شارەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.