به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه دژ به گران بوونی قیمه‌تی بێنزین له شاره‌كانی ئێران و كوردستان، لاوێكی خه‌ڵكی شاری كامیاران، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، “کاوە وەیسانی” خەڵکی گوندی “خامسان”ی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنه کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئه‌مشاره دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا. شایانی باسه، ته‌رمی ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٥ی سەرماوەز، لە دەورووبەری شاری سنە، دۆزراوەتەوە.