کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ ڕێوڕه‌سمی زه‌ماوه‌ند له‌ شاری سه‌قز

وقوع انفجار مرگبار در یک تالار عروسی

وقوع انفجار مرگبار در یک تالار عروسی

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری سه‌قز باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی تەقینەوەی گاز لە ئاهەنگێکی زه‌ماوه‌ند له‌ له‌مشاره‌، لانیكه‌م ١١ کەس گیانیان لە دەستداوه‌ و به‌ ده‌یان کەسیش برینداربوون.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، کاتژمێر ٩ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی،لە ئاهەنگێکی زه‌ماوه‌ند، بەهۆی لێچوونى گاز و دواتر تەقینەوەی پێنج كه‌پسوولی گاز لە شاری سەقز، ژمارەیەک هاووڵاتی کە زۆرینەیان منداڵن، گیانیان لە دەستداوە. شایانی باسه‌، بەهۆى تەقینەوەکەوە ١١ کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەى ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون و دۆخى تەندروستی هەندێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.