له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و جوانڕۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان به ناوی “ئارمان شاکری” کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە سەختی بریندار کرابوو، لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە. جێگه‌ی ئاماژیه، ناوبراو لە ترسی ئەوەی کە دەستبەسەر بکرێت، سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانی نەکردووە و هەر لەماڵەوە چارەسەریی پزیشکی وەرگرتووە، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە دەستبەسەر کراوە. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “بەختیار وەلییان، ئیدریس محەممەدی و موعین مستەفایی”، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری “جوانڕۆ”دا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە، لە چارەنووسیان زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.