به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئۆستادێكی زانکۆ لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیم شاری بۆکان، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “دوكتور ڕەشید کرمانج” لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سه‌پێندرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و هه‌روه‌ها “بێ ڕێزی كردن بە خامنه‌یی” ئه‌م حوكمه‌ی بە سەردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه، ناوبراو دوکتۆرای زمان ناسی هەیە و ماوەی چەندین ساڵه لە زانکۆی “سۆران” له هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی وانەی وتنه‌وه‌یه.