ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك له ڕۆژانی دوایین حه‌فته‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كاریگهریهیكی پایه‌داری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران داناوه. ئاخێزی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر هه‌ر دووك به‌ری ئه‌م شه‌ڕه‌ی واته خه‌ڵك و هه‌یئه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری خستووه‌ته پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، گرینگرین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر دووك به‌ر هیچ ڕێگایه‌كیان بۆ پێكه‌وه ژیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و ئه‌م دیاره‌ده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌مڕۆكه له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌ڕوونی خۆی نیشان داوه. له‌م شه‌ڕه چاره‌نووس سازه‌دا، به‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتن شه‌ڕ ده‌كات و بهرێكیش بۆ مانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستیه دوای ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ هێشتا ته‌واو جێ نه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌متر كه‌سێك هه‌یه كه به‌م باوه‌ڕه نه‌گه‌یشتبێ. سه‌رانی ڕژیم له‌م ڕۆژانه‌دا نایشارنه‌وه كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕێك به‌ره‌وڕوون كه به‌رینایی به‌ره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه به‌قه‌د هه‌موو ئێرانه.
به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر دوو به‌ری ئه‌م شه‌ڕه به‌وه گه‌یشتوون كه پێویسته به ئه‌زموون و ده‌رسه‌كانیان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه بكه‌ن و ئامرازه‌كانی خۆیان بناسن، په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن و به‌كاریان بێنن. بۆ نموونه، ئه‌وه‌یكه ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنیشین و كرێكاریه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد و دواتر له ئاست شاره‌كاندا په‌ره‌ی گرت، بیرۆكه‌ی ڕێكخستنی خه‌باتی خه‌ڵك له گه‌ڕه‌كه‌كان دێنێته‌وه گۆڕێ. پێكهاتنی شۆڕا یا كۆمیته‌كان و یان هه‌رجۆره ناوه‌ندێك كه هێزی خه‌باتكاری گه‌ڕه‌كه‌كان له پڕژ و بڵاویی ئێستا ده‌ربێنێ، ئاكامی لۆژیكی وه‌ها دیارده‌یه‌كه. به‌ڵام دوژمینیش كه ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی له‌به‌رچاوه بێكار دانه‌نیشتووه و خه‌ریكی كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی “ئه‌منیه‌تی كردنی” گه‌ڕه‌كه‌كانه و له‌شكرێكی له ژێر ناوی “رهزهوییون” بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك هێناوه. ئه‌گه‌ر دوژمن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا دسهپێنێ كه هیچ چه‌كێكیان جگه‌له گه‌رووی پڕ له هاوار و مشتی گرێ دراو نییه، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكیش بۆ گوشار خستنه سه‌ر دوژمن به شوێن ڕێگای جۆراوجۆری دیكه‌وه‌ن و تاقیان ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا شایه‌دی ئه‌وه بووۆین كه خه‌ڵك ده‌ستیان دابووه تاكتیكی پێكهێنانی ڕێبه‌ندانی گه‌وره له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان و شه‌وانه لهسهربانهكانهوه درووشمیان ده‌دا ئه‌ویش نه‌ك درووشمی ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر به‌ڵكوو درووشم به ناوه‌رۆكی نویه‌وه. هه‌موو ئه‌م نموونانه‌ی كه له‌م ده‌وره‌یه‌دا به‌كار هێندران و به‌ره به‌ره به شێوه‌كار و داهێنانی نوێ ته‌كمیل ده‌كرێن، له زۆمره‌ی ئه‌و تاكتیكانهن كه هێزی ڕژیم زه‌وی گیر ده‌كات و ته‌عادولی ده‌روونیی هێزی سه‌ركوتگه‌ر تێكده‌دات. بێ گومان له داهاتوویه‌كی نزیكدا شایه‌دی مانگرتنی سیاسی به‌رده‌وام و هاوئاهه‌نگ ده‌بین. مانگرتنێك كه سه‌رتاپێی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار فه‌له‌ج ده‌كات و هێزی سهركوتگهریش له به‌رامبه‌ریدا كارایی نامێنێ.
ئه‌گه‌رچی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شكڵی خرۆشانی خۆیدا نه‌ماوه، به‌ڵام له ڕاستیدا هاوسه‌نگیی هێز له نێوان خه‌ڵك و ڕژیمدا به قازانجی به‌ره‌ی خه‌ڵك گۆڕاوه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵه‌وه‌ری ٩٨ به ڕوونی گۆڕینی هاوهسهنگیی هێزمان له گۆڕه‌پانی ئه‌و شه‌ره‌دا پێ نیشان ده‌دا. به‌كارهێنانی توندوتیژیی زیاتر دژبه خه‌ڵكی ناڕازی نیشانه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هێزی خه‌ڵك بوو. له به‌فرانباری ٩٦دا خه‌ڵكی ناڕازی له زۆرێك له گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران له‌وانه تاران نه‌هاتبوونه مه‌یدان. به‌ڵام ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ زیاتر له ١٥٠ شار له‌وانه شارهگهورهكانیشی گرته‌وه. له به‌فرانباری ٩٦دا ڕێفۆرمخوازهكانی دوورخراو له ده‌سه‌ڵات، ئه‌و غیره‌ته‌یان به‌خۆیان دا كه به ئاشكرا له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕاوه‌ستن و خۆیان خسته پاڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، به‌ڵام له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا هه‌ر ئه‌م كه‌سانه به ئاگاداربوون له هێزی خرۆشاوی خه‌ڵك، یان خۆیان مات دا و بێده‌نگیان گرته‌به‌ر و یان بوون به ئامرازی فریوكاری باڵی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ربازكردنی ڕژیمی ئیسلامی. ده‌ستیان كرد به وته‌وتی داماوانه و ڕه‌خنه گرتن له لایه‌نی دسههڵاتدار تا به‌ڵكوو به‌مجۆره ڕێگایهكیش بۆ ده‌ربازكردنی خۆیان بدۆزنه‌وه. له به‌فرانباری ٩٦دا هێشتا كۆماری ئیسلامی به نفوزی له وڵاتانی عێراق و لۆبنان خۆی ده‌نواند و له‌وه‌ش وه‌ك ئامرازی درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت. به‌ڵام ئه‌مڕۆكه ڕژیم له‌م وڵاتانه‌ش پێگه‌یه‌كی نه‌ماوه و له‌گه‌ڵ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ خامنه‌ییش هه‌ر به‌و له‌فز و زمانه‌وه باسیان لێده‌كات كه سه‌باره‌ت به ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران ده‌دوێ.
بۆ ده‌ركی زیاتری ئه‌م گۆڕانی هاوسه‌نگیی هێزه، وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیكه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بینیمان كه ڕژیم بۆ خۆده‌ربازكردنی له نوقم بوون، ده‌ستی داوه‌ته چ هه‌وڵێكی داماوانه. پتر له ١٠ ساڵه كه مووسه‌وی و كه‌رووبی، سه‌رانی ڕێفۆرمخوازی حكوومه‌تی، له ماڵه‌كانیاندا زیندانی كراون و نه ڕه‌نگیان هه‌یه و نه ده‌نگ. له‌م ماوه‌یه‌شدا خامنه‌یی به‌رده‌وام به سهرسهختیهكی زۆره‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه كرانه‌وه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له ئاست پێگه‌ی كه‌سیشدا، ڕێگری كردووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی نێوان خه‌ڵك و ڕژیم، له‌ناكاو دێنه‌وه بیری خامنه‌یی و بارێكه ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌وان ده‌كرێته‌وه تا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕن و به‌یانیه بده‌نه ده‌ر و خامنه‌یی به‌نه‌فره‌ت بكه‌ن و بۆ گیان به‌خت كردوانی خه‌ڵك دڵیان بسووتێنن. كه‌رووبی باس له وته‌ی “نه‌زانانه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپا” ده‌كات و مووسه‌وی كوشتاری مه‌یدانی ژاڵه‌ی تاران له خه‌رمانانی ١٣٥٧ دێنێته‌وه بیر خامنه‌یی و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته‌وه سه‌ر عه‌قڵ، چاره‌نووسی ڕژیمی شا چاوه‌ڕوانی ده‌كا. ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆكه خامنه‌یی ناچار بووه په‌نا به‌رێته مۆره سووتاوه‌كانی وه‌ك كه‌ڕووبی و مووسه‌وی، به‌وه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ كه له چ پێگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیردا گرفتار بووه. كاتێك ڕووحانی به ئاشكرا ده‌ست ده‌كا به هه‌ڵیت و پڵیت و ده‌ڵێ” سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر منیش هه‌ر وه‌ك خه‌ڵك هه‌واڵی گران بوونی بێنزینم پێگه‌یشت”، به‌وه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ كه له ژێر چ گوشارێكی قورس‌دا ده‌ستی داوه‌ته درۆنانهوهیهكی به‌مجۆره ئاشكرا.
ئه‌مانه ئه‌و ڕاستیه هیوابهخشانهن كه نیشانه‌ی پڕۆسه‌ی له‌ناوچوونی ئه‌م ڕژیمه‌ن. له ڕاستیدا دامركانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به واتای هێز و توانای ڕژیم نییه، به‌ڵكوو ئاسۆی ڕزگار بوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانی له ده‌ست ڕژیمی ئیسلامی، لێوه دیاره.