به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی “فه‌ردین به‌دخه‌ش” ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن، “سینا جاست” ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن و “هادی ڕاستی” ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن، به‌هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه، “سینا جاست” پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.