شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، “نازه‌نین زاغری”، به‌ندكراوی سیاسیی له زیندانی ئێوین دوای تێپه‌ڕبوونی ٢ حه‌فته، كۆتایی به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی هێنا.
“ڕیچارد ڕتكلیف” هاوژینی ناوبراویش، كه به خێوه‌ت هه‌ڵدان له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له له‌نده‌ن، مانی له خواردن گرتبوو، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی دا. شایانی باسه، “نازه‌نین زاغری” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه “نه‌رگس محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی كانوونی به‌رگری له مافی مرۆڤ”یش، ڕۆژی چوارشه‌ممه به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ڕووبه هاوژینی ” نازه‌نین زاغری”، پشتیوانیی خۆی له مانگرتنه‌كه‌ی ناوبراو ده‌ربڕی.