کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی به‌ره‌و ڕووبونه‌وه‌ی هێزە نیزامییەکان و خه‌ڵك لە شاری کرماشان

درێژه‌ی شەڕو تێکهەڵچوونی هێزە نیزامییەکان لە شاری کرماشان

درێژه‌ی شەڕو تێکهەڵچوونی هێزە نیزامییەکان لە شاری کرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەز، ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییان لە شاری کرماشان بە تایبەتی لە گەڕەکی “جافرئاوا”ی ئەمشارە بەردەوامە و لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییانی ناڕازی به‌ره‌وڕووی هێرشی مەئموورانی ڕژیم لەو گەڕەکە بونه‌ته‌وه‌.

لەو پەیوەندییەدا سپای پاسداران دەستی بە پڕوپاگەندە کردووە کە گۆیا ئەو شەڕ و پێکدادانە لە نێوان دوو تایفە لەو گەڕەکەدا، ڕووی داوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی هێزێکی زۆر لە هێزەکانی بەسیج، سپای پاسداران و هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان، لە ئاستی ئەمشارە و لەم گەڕەکه‌دا، ناڕەزایەتیی و تێکهەڵچوونەکان لە نێوان دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان بەردەوامە.