کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ملیتاریزه‌ كردنی شاره‌كانی كوردستان

درێژه‌ی ملیتاریزه‌ كردنی شاره‌كانی كوردستان3

درێژه‌ی ملیتاریزه‌ كردنی شاره‌كانی كوردستان3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی چڕ میلیتاریزە کراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی سەرماوەز، شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە زۆر بە چڕی میلیتاریزە کراوە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی لە شەقام و گەڕەکەکانی ئەو شارەدا جێگیر کراون. بە وتەی هاووڵاتییانی جوانڕۆ، خەڵکی مەدەنی لە دەرەوە نین و ئەوەی کە لەو شارەدا بەرچاو دەکەوێت، دەستوپێوەندییەکانی هێزە ئیتلاعاتییەکانە.