به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەهۆی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری بۆکان لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی ئەمشارە كه ته‌مه‌نییان له نێوان ١٨ تا ٢٣ ساڵه، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستبەسەر كراون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەو ناڕەزایەتییانەدا زیاتر له ٢٠٠ كه‌س دەستبەسەر کراون و لە ئیداره‌كانی ئەماکن و ئیتلاعات و ستادی هێزی ئینتزامی ڕاگیراون. زۆرێک لە دەستبەسەرکراوان بە قه‌رای وه‌سێقه‌ی ١٠٠ تا ٥٠٠ ملۆن تەمەنی ئازاد کراون. شایانی باسه، ئەو کەسانە، بەپێی سزاکەیان کە لەلایەن بەرپرسانی ڕژیم لەو شارەدا دەستنیشان دەکرێت، ٤٠ تا ١٠٠ ملۆن تمەنیان لێ وەردەگیرێت. پێویسته بوترێ كه ئه‌وه له حالێكدایه كه ژماره‌یه‌ك كه تا ئێستا ئاماری به وردی ڕانه‌گه‌یاندراوه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردووه و یان بریندار بوون.