ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، بەشێک لە پەنابەران لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر كۆبوونه‌وه و پاڵپشتییان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران و كوردستان دەربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان لە كۆبوونه‌وه‌کەدا له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی، “رۆژی ئازادی لە رۆژهەڵاتەوە هەڵدێ”، “ژنانی رۆژهەڵات پێشەنگی خەبات” و “رۆژهەڵات لە دڵماندایە” له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران پشتیوانیان كرد.