ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە شاری هەولێر و سلێمانی دەرچوانی كۆلێژی پزیشكیی ددان وەك ناڕەزاییەك لەدژی دانەمەزراندنیان و پشتگوێخستنیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییهكان بهڕێوهبردووه.
ڕۆژی سێشهممه ٢٨ی خهزهڵوهر، بەشێك لە دەرچوانی كۆلێژی پزیشكی ددان لە شاری هەولێر، لە بەردەم سەندیكای پزیشكانی ددان كۆبوونهوهیهكیان ئەنجامدا و تەواوی گرفتەكانیشیان لە بەیاننامەیەكی پێنج خاڵیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕو. لە بهشێك له بەیاننامەكەدا دەرچوانی كۆلیژەكانی ددان باس لەوە دەكەن كە ئەوان دەرچوی ساڵەکانی خوێندنی (2015 تا 2019)ن و تا ئێستا لە مافی دامەزراندن بێبەشن كە ئەوەش جگە لەوەیكه مافی خۆیانە، بەڵام هۆكاریش بووە بۆ كەمی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی هاوڵاتیان و بەو هۆیەشەوە پزیشکانی ددان هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن و بەرەو ئۆرووپا كۆچ دەكەن. هاوكات ئێوارەی ڕۆژی سێشهممه لە شاری سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە دەرچوانی پزیشكیی ددان چونە بەردەم سەندیكاكەیان و پەیامی خۆیان لەبارەی دانەمەزراندنیانەوە ئاشكرا كرد.