پاش تێپه‌ڕینی ٦ ڕۆژ له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران، كه‌ش و هه‌وای زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا چ له ناو ڕیزه‌كانی خه‌ڵك و چ له ناو ڕیزه‌كانی دوژمن هیچ شكێكی نه‌هێشته‌وه كه بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگا پاش ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ خرۆشاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی مانگی به‌فرانبار به توندترین شێوه سه‌ركوت كرا و له ڕژیمێك كه هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه ده‌ستی دایه سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه دوای ئاخێزی مانگی به‌فرانبار له ژێر پێستی كۆمه‌ڵگادا له جه‌ریان دابوو، ئێستا به گران بوونی بێنزین و به هێرشی ده‌وڵه‌ت بۆسه‌ر ژیان و بژێوی خه‌ڵك، هاتووه‌ته‌وه ڕووی كۆمه‌ڵگا و له بێزاری و ڕق و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا خۆی نیشان داوه. خه‌ڵك به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتبوو كه گران بوونی بێنزین ده‌ستبه‌جێ گران بوونی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان به‌دوای خۆیدا دێنێت. خه‌ڵك به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وتبوو كه ڕژیم به بیانووی جۆراوجۆر هێرش ده‌باته سه‌ر سفره‌كانیان و ئه‌وه‌یكه به تاڵانی ده‌بات هه‌زینه‌ی زێده‌خوازی ناوچه‌یی و ئۆرگانی سه‌ركوت و ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی خورافه و كۆنه‌په‌رستی ده‌كات. خه‌ڵك به ڕوونی بویان ده‌ركه‌تبوو كه هه‌ر كات ڕژیم ده‌كه‌وێته‌وه قه‌یرانه‌وه، هێرش بردنه‌سه‌ر سفره‌ی خاڵی خه‌ڵك، ده‌خاته ناو ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه.
خه‌ڵكی ئێران له چه‌ندین حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه دیتبوویان كه له ئێكوادۆره‌وه هه‌تا شیلی له هائیتیه‌وه تا میسر، له فه‌ڕانسه‌وه تا پاكستان و له ئه‌لجه‌زایه‌ر و لۆبنانه‌وه تا عێراق، خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌ملێكراو ده‌ستیان داوه‌ته شۆڕش و ڕاپه‌ڕین. له هه‌موو ئه‌م شۆڕشانه‌دا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی ده‌وڵه‌تانی ده‌ست نیشانده‌ی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌تانی ملكه‌چی سیاسه‌تی نێئۆلیبرالیان كه به‌رده‌وام هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ژیان و ماڵیان، كردبووه ئامانج. مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی جلیقه‌زه‌رده‌كانی فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیاتی ئێنێرژی ده‌ستی پێكرد و پاش یه‌ك ساڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سنووره‌كانی فه‌رانسه‌ی تێپه‌ڕاند. مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه له ئێستادا نزیك به ٩ حه‌فته‌یه كه هه‌موو ڕۆژێك هه‌ژارانی هائیتی دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه كه‌م كردنه‌وه‌ی ماڵیاتی سه‌رمایه‌داره‌كان و هاوكات كه‌م كردنه‌وه‌ی كاتی مه‌ره‌خه‌سی و هێنانه خواره‌وه‌ی ٢٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كاتی، لابردنی یارانه‌ی دیزێل و بێنزین، خه‌ڵكی ئێكوادۆری به سه‌دان هه‌زار كه‌س هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له به‌رامبه‌ر ئاماده بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ وتووێژ، ڕایانگه‌یاند كه “له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ر و جه‌نایه‌تكار وتووێژ ناكه‌ن”. مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه له شیلی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆكان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنی خۆڵقاند كه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خۆڕاگری سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ری خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر كودتای پێنۆشه‌دا بوو. مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئه‌لجه‌زایه‌ر، لۆبنان و عێراق نان و ئازادیان ده‌وێت و ته‌نانه‌ت كوژرانی پتر له ٣٠٠ كه‌س له عێراق نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی ناڕازی بڕۆنه‌وه ماڵه‌كانیان. له ڕاستی دا هه‌موو ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیانه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ئێران به‌ڕێوه‌چوو و به تایبه‌ت خه‌ڵك له هه‌مووان زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی له لۆبنان و عێراق خۆیان به هاوجه‌هه‌ت و هاوچاره‌نووس ده‌بینی. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه نه ته‌نیا داوای نان و ئازادیان ده‌كرد به‌ڵكوو هاوكات له هه‌ر دووی ئه‌م وڵاتانه حزووری كۆماری ئیسلامی‌یان خستبووه ژێر پرسیاره‌وه. له هه‌ر دووی ئه‌م وڵاتانه خه‌ڵك بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه ئایینی و قه‌ومیانه كه كۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێده‌كات. كه‌وابوو ڕاگه‌یاندنی گران بوونی نرخی بێنزین ئه‌و چه‌خماخه‌یه بوو كه خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئێرانی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانیشی له‌گه‌ڵ هه‌موو بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئه‌مریكای باشووره‌وه تا ئۆرووپا و له باكووری ئه‌فریقاوه تا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێك گرێ دا. له ئێستادا ٦ ڕۆژه كه كۆمه‌ڵگای ئێران بووه‌ته گۆڕه‌پانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ ده‌زگای سه‌ركوتی ڕژیم. خه‌ڵك بوێرانه نه‌ك هه‌ر له گه‌وره‌شاره‌كان به‌ڵكوو له شاره چكۆله‌كانیش هاتوونه‌ته مه‌یدان. ئه‌گه‌رچی ڕژیم به وه‌حشیگه‌ریه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕیزه‌كانی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ده‌ستی داوه‌ته ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ناڕازیان، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك هه‌روا له شه‌قامه‌كان به‌هێزه و درێژه‌ی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ڕژیمێكی هار و سه‌ركوتگه‌ر به‌ره‌و ڕووین. هێرش بۆسه‌ر كوردستان و توركه‌مه‌ن سه‌حرا، كوشتار و جینۆسایدی ده‌یه‌ی ٦٠، گولله باران كردنی كرێكارانی خاتوون ئاباد، سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاری له ساڵی ٧٨، سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز، ته‌نیا به‌شێكن كارنامه‌ی خوێناویی ئه‌م ڕژیمه. كه‌وابوو بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئێستا نابێ هێزی سه‌ركوتی ڕژیمی له‌به‌رچاو نه‌بێت. له‌به‌رچاوگرتنی هێزی سه‌ركوتی ڕژیم ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی خه‌بات و چۆنیه‌تی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و لێكدانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له نێوان خۆی و ڕژیم زیاتر بایه‌خ بدات. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له هاوسه‌نگی ئێستای هێزدا ته‌نیا ده‌توانێ له شه‌ڕی دیاری كرا‌و و گونجاو‌دا ڕژیم شكست دات. شكستی ڕژیم له شه‌ڕێكی گونجاو‌دا به‌و مانایه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بتوانێ به پانتایی هه‌موو وڵات شكڵ بگرێت تا بتوانێ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم لێك بڵاو كات و هێزی سه‌ركوتیان لاواز بكات. ئه‌مه‌ش ته‌نیا كاتێك دێته دی كه له شێوه‌ی جۆراوجۆری خه‌بات كه‌ڵك وه‌ربگیرێت و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانه سه‌ره‌كیه‌كانی شار و هاتنه سه‌ر شه‌قام و ڕێگاكان ڕازی نه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، بێ گومان ڕژیم له جه‌ریانی هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی ده‌ست ده‌كا به ئه‌سیر كردنی ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ڕێبه‌ر و ڕێكخه‌ری وشیار بێبه‌ری كات، كه‌وابوو زۆر گرینگه كه ئه‌م ڕێبه‌رانه وشیارانه هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه و به ساده‌یی نه‌كه‌ونه داوی پۆلیسی سیاسیه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دوو خاڵی لاوازی سه‌ره‌كی هه‌یه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه هێشتا له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكاری به‌رین له كارخانه وكارگاكان و به‌تایبه‌ت له به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌ره‌وڕوو نین. په‌یوه‌ندی شه‌قام و كارخانه بۆ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ره‌نجام مانگرتنی گشتی یه‌كێكه له گرینگ‌ترین پێداویستیه‌كانی باروودۆخی ئێستا. خاڵه لاوازه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه هێشتا ژنانی ئێران به‌هه‌موو توانای شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیانه‌وه نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدان.
نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه ئۆپۆزیسیۆنی پێشكه‌وتوو و ڕادیكاڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له باروودۆخێدا كه ڕژیم به قه‌تع كردنی ئینتێرنێت هه‌وڵ ده‌دا كه ده‌نگی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به بیروڕای گشتی جیهان نه‌گات، پێویسته ده‌نگی ڕه‌سای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بێت. كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ئیفشاگه‌ری له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی نوێنه‌رایه‌تی ڕژیم، بێ گومان یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌پ و ڕادیكاڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. نابێ ڕێگه بدرێ كه بڵینگۆكانی بۆرژوازی جیهانی و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی جه‌وهه‌ر و ماهیه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه كه بزووتنه‌وه‌ی “نان، كار، ئازادی”یه به‌لاڕێدا به‌رێ.