له‌و كاته‌وه كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی خه‌باتكاری ئه‌مریكای لاتین له ساڵی ١٩٨١ به نیشانه‌ی ڕێزگرتن له یاد و فیداكاری خوشكانی میرابل كه به تاوانی خه‌بات له دژی دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتدار له كۆماری دومینیكن كوژران و به‌م بۆنه‌وه ڕۆژی ٢٥ی نوامبریان وه‌ك “ڕۆژی جیهانی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه ژنان” دیاری كرد، ٣٨ ساڵ تێپه‌ر بووه. له ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ١١٩ وڵاتی جیهان، ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ڵێنیان داوه تا یاساكانی پێش‌گرتن له توندوتیژی به كرده‌وه ده‌رهێنن به‌ڵام ئاماره‌كان ده‌ریان خستووه كه به شێوه‌ی مامناوه‌ند سی و پێنج له‌سه‌د و له هێندێك وڵاتیش ٧٠ له‌سه‌دی ژنانی جیهان توندوتیژیان كراوه‌ته سه‌ر. هێستاش له ده‌یان وڵاتی جیهان ژنان له ژێر گوشاری عاده‌ت و نه‌ریتی كۆنه و پیاوسالارانه و ئازاری جنسی و غه‌یره جنسی و قاچاخی مرۆڤ دان و له بوار ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌رچاوه ئابووریه‌كان له باروودۆخێكی مه‌ترسیداردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له هێند كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین وڵاته‌كان له‌م بواره‌وه، ژنان هه‌روا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كاری زۆره‌ملی، كۆیله‌تی سێكسی و كڵفه‌تی دان. به پێی ئاماره جیهانیه‌كان زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی قوربانیانی توندوتیژی ناوماڵ، ژنانن. ژنان له زومره‌ی یه‌كه‌مین قوربانیانی قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕی ئیمپریالیستی و ناوچه‌یی و نیابهتین و له یه‌كه‌مین قوربانیانی توندوتیژی هێزی داگیركهرن له شه‌ڕه‌كاندا. دیاره ئه‌م ئامارانه ته‌نیا گۆشهیهكن له توندوتیژی دژبه ژنان له جیهاندا. بێ گومان بۆ نه‌مانی توندوتیژی دژبه ژنان پێویسته هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌نده ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كلتووریانه بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه كه توندوتیژیه‌كان ده‌خوڵقێنن و ده‌یانخه‌نه ناخی كۆمه‌ڵگاوه.
له ئێران كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی سه‌رمایه‌دار له‌گه‌ڵ دینی ئیسلام تێك هه‌ڵكێشراوه، له بوار توندوتیژی دژبه ژنان گه‌لێك جه‌نایه‌تی خوڵقاندووه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئایین وه‌ك ئامرازی ئیدێئۆلۆژی و به یارمه‌تی كلتوور و نه‌ریتی دواكه‌وتوانه و پیاوسالارانه، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و توندوتیژی دژبه ژنانی كردووه‌ته یاسا و به‌كرده‌وه‌ی ده‌رهێناوه. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژنان له‌وانه مافی ته‌ڵاق، مافی سه‌رپه‌رستی منداڵان، مافی ئیرس و میرات، مافی سه‌فه‌ر كردن، مافی هه‌ڵبژاردنی لیباس و مافی هه‌ڵبژاردنی ڕشته‌ی خوێندن و گه‌لێك مافی دیكه پێشێل كراون و ته‌نانه‌ت مافی هه‌ڵسووكه‌وتی ئازادانه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوان پێنه‌دراوه. ڕژیم به ڕێگه‌دان به چه‌ند هاوسه‌ری بۆ پیاوان و به په‌ره‌پێدانی سیغه، شكڵێكی قانوونی به له‌ش فرۆشی و كڕین و فرۆشتنی ژنان وه‌ك كالایه‌ك داوه. هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده ئامووزشیهكانیشدا بووه‌ته یاسایه‌كی سه‌ره‌كی. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاساكانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست دژبه ژنان و بۆ كونترۆڵی جل و به‌رگیان، بوودجه و سه‌رچاوه‌ی ماڵی به‌رینی بۆ ته‌رخان كردووه و مه‌رجه‌عی شه‌رع و یاسا، هێزی ئینتزامی و گه‌شتی ئیرشادی بۆ به‌سیج كردووه. ئه‌گه‌رچی كلتووری كۆنه و پیاوسالارانه له به‌رده‌وام بوونی بێ مافی و سه‌پاندنی توندوتیژی ناوماڵ دژبه ژنان ده‌ور و نه‌خشێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌یه، به‌ڵام نیزامی سیاسی و چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار له په‌روه‌رده كردن و دووباره خوڵقاندنه‌وه‌ی گه‌لێك كلتووری دژه ژن، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و هه‌زینه‌یه‌كی قورس كه بۆ كونترۆڵی ڕه‌فتار و ئه‌خلاقی ژنان له بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخانی ده‌كات، پێگه‌ی ژنان له ئێران ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا ڕووكردنی هه‌رچی زیاتری ژنان به‌ره‌و قۆناخه‌كانی خوێندنی باڵا و كار له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌یوه‌ندی گرتن و ئاشنایی زیاتر له‌گه‌ڵ ژیانی مۆدێرن و مافه ئینسانیه‌كان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژنان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا یاسای ئیسلامی و نه‌ریتی كۆنه‌په‌رستانه و پهرتووكاوی پیاوسالاری بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئیدێئۆلۆژیك به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه و به‌شداری چالاكانه‌ی ژنان له بواره جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات، به‌رده‌وام یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی خستووه‌ته له‌رزه.
كه‌وابوو ژنان ته‌نیا قوربانیانی بێدهنیگی توندوتیژی نین، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتیش‌دا به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندانه ده‌بنه‌وه كه توندوتیژی دژبه ژنانیان خستووه‌ته ناخی كۆمه‌ڵگاوه.
ئاخێزی شۆڕشگێرانه له عێراق، لۆبنان و شیلی و پێشتریش له ئه‌لجه‌زایه‌ر و سوودان و ئه‌مڕۆكه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا و به‌شداری به‌رچاوی ژنان له‌م ئاخێزانهدا، تێپه‌ڕ كردنی فرقه‌گه‌رایی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، هیوابه‌خشی ڕزگاری ژن و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان. یه‌كێك له سهمبۆلهكانی ناڕازیان له لۆبنان، ژنێكه كه چه‌كی له ده‌ست گاردێكی دژه شۆرش ستاندووه و كوتاوێته زه‌وی. له سوودان سه‌ره‌ڕای بێ ڕه‌حمی ئه‌رته‌ش، ژنان ڕۆڵێكی گرینگ‌یان بینی. له بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی سووریه‌دا، ژنان به به‌شداری چالاكانه‌یان له بواره جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات و به بوێریه‌كی كه‌م وێنه‌وه له شه‌ڕ و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر دوژمنانی هاری وه‌ك داعش و فاشیزمی ئه‌ردۆغان، توانای به‌رینی بزووتنه‌وه‌ی ژنانیان بۆ ڕزگاری له چنگ په‌یوه‌ندی سته‌مكارانه‌ی زاڵ نیشان دا.
كه‌وابوو ئه‌گه‌رچی توندوتیژی دژبه ژن وه‌ك كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیارده‌یه‌كی جیهانیه، له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌بات بۆ ڕزگاری ژن و كۆتایی هێنان به‌م توندوتیژیانه سنووری نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیایی وه‌پشت سه‌ر ناوه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا نیزامی سه‌رمایه‌داری هۆكاری خوڵقاندن و بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م توندوتیژی و زوڵمانهیه دژبه ژنان. هه‌ر بۆیه پێویسته به‌ستێنی دووباره خوڵقاندنه‌وه‌ی توندوتیژی و سته‌م دژبه ژنان بناسێندرێت و بۆ خه‌بات له‌دژی، به پانتایی كۆمه‌ڵكا، هێزی جه‌ماوه‌ری ژنان و پیاوانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئینسانه ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كان بكه‌وێته گه‌ڕ. پێویسته تا ڕاده‌یه‌ك گوشار بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان كه قه‌بووڵی بكه‌ن هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی دژبه ژنان له ماڵ و مه‌دره‌سه و ناوه‌ندی كار و له هه‌موو شوێنێكی كۆمه‌ڵگا، سزای قورسی بۆ دیاری بكرێت. نابێ كه‌س ڕێگه به‌خۆی بدات تا توندوتیژی دژبه ژن به ئه‌مری شه‌خسی و خسووسی و بنه‌ماڵه‌یی و یان قه‌ومی و كلتووری و ئایینی پێناسه بكات و به‌مجۆره خۆی له یاسا و سزا بدزێته‌وه. هه‌ر كه‌س به هه‌ر شێوه‌یه‌ك دژبه ژن ده‌ستی دابێته توندوتیژی، بێ هیچ مه‌رجێك پێویسته سزا بدرێت. به‌ڵام ئاشكرایه پێشكه‌وتن له‌م بوارانه‌دا كاتێك ده‌توانێ ئاڵوگۆڕی جیدی به‌سه‌ر پێگه‌ی ژناندا بێنێت كه له‌گه‌ڵ خۆی ڕه‌فاه و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریشی بۆ جه‌ماوه‌ری به‌رینی ژنان به‌دیاری هێنابێت. ده‌سته‌به‌ركردنی درێژماوه‌ی ئه‌منیه‌تی گیانی و ده‌روونی ژنان له به‌رامبه‌ر توندوتیژیدا له بواری ژیانی خسووسی له گره‌وی پێكهێنانی ئاڵوگۆڕی مادی و ئابووری دایه و بێ گومان ئه‌مه‌ش خۆی به بێ هێرشێكی ڕادیكاڵ بۆسه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌داری نایه‌ته دی.
٢٥ی نوامبری ئه‌وساڵ له‌دڵی ئاڵوگۆڕ و ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا و له‌سه‌ر به‌ستێنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ئێران و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕێكی به‌رین كه له وشیاری جه‌ماوه‌ریدا پێكهاتووه، ده‌رفه‌تێكه تا ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ئێران توانا و هێزی به‌ربڵاوی خۆیان بناسن و ئیراده بكه‌ن تا به هه‌موو هێزه‌وه نه‌زمی چینایه‌تی و پیاوسالارانه‌ی زاڵ بخه‌نه ژێرپرسیاره‌وه.
نابوود بێت توندوتیژی دژبه ژنان
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی- نوامبری ٢٠١٩ی زایینی