به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “خه‌لیل كه‌ریمی” چالاكی كرێكاری شاری سنه به دوای كۆتایی ماوه‌ی حۆكمه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “خه‌لیل كه‌ریمی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی بانگهێشت بۆ دادگای ڕژیم له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ماوه‌ی حۆكمه‌كه‌ی ڕوانه‌ی زیندان كرا. شایانی باسه، ئه‌م چالاكه كرێكارییه، پێشتر چه‌ندین جار به تومه‌تی، “چالاكی دژ به ڕژیم، كۆبوونه‌وه، به‌شداریی كردن له ڕۆژی جیهانی كرێكار، به‌شداری كردن له كه‌مپه‌ینی نه به ئێعدام”، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.