کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

7

2018-05-26| ۱۳۹۷-۰۳-۰۵

7

به‌مجۆره‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌یئه‌تێكی مه‌ركه‌زی كومیته‌ی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران ــ حیكمه‌تیست ــ، له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)، كۆبوونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی هاوڕێیاندا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر دوو لا باری سه‌رنج و تێبینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان و ئێران هێنایه‌گوڕێ. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان زۆر له‌ یه‌ك نزیك بوون. هه‌ر دوو لا له سه‌ر ئه‌وه‌ پیداگریان کرد كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هه‌ستیاره‌ و پێویسته‌ به‌ خێرایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانه‌وه‌ وه‌ڵامی گونجاوی وه‌ربگرێته‌وه‌. له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری هاوئاهه‌نگی و نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌پ و سوسیالیسته‌كانی كوردستان كرا و هه‌ر دوو لا كۆده‌نگ بوون كه‌ له‌ پێناوی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی وه‌ها پیویستیک هاوكاری یه‌كتر بن.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێویستی پته‌وتر كردنی پێوه‌ندی دوو قۆڵی هه‌ر دوو لا كرا و بڕیار درا كه‌ دانیشتنی له‌م چه‌شنه‌ له‌م مه‌ودای كه‌متردا دووپات بێته‌وه‌.

ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٧ هه‌تاوی