2018-05-05| ۱۳۹۷-۰۲-۱۵
به پێی دوایین هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ڕامین حسێن په‌ناهیی” به‌ندكراوی سیاسیی كه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئیجرای حوكمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ سلوولی ئینفڕادی. به پێی ئه‌م هه‌واڵانه وێ ده‌چێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان حوكمی ئێعدامی ناوبراو به‌كرده‌وه ده‌ربێت.
بڕیار بۆ ئیجرای ئه‌م حوكمه، هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و مانگرتنی گشتی له كوردستان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی. ئه‌م بڕیاره درێژه‌ی سیاسه‌تی دژه ئینسانی كۆماری ئیسلامیی و هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر بێ ده‌ره‌تانی له‌ئاست په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌یه. ڕژیم به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت به شێوازێكی بێ وێنه ده‌ستی كردووه به سه‌ركوت و هه‌وڵه سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی له‌دژی خه‌ڵكی ناڕازیی په‌ره‌پێداوه. به‌ڵام ده‌بێ له‌م ڕاستییه غافڵ بێ كه ئامرازی سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ده‌ست بردن بۆ ئێعدام كارایی ئه‌وتووی نه‌ماوه و بێ گومان هه‌زینه‌ی قورسی بۆ ئه‌وان به‌دواوه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری سنه له به‌رامبه‌ر ئه‌زموونێكی دیكه قه‌راریان گرتووه و ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهیی تهحهمۆل ناكه‌ن و به پشت به‌ستن به ئه‌زموونه‌كانی هه‌تا ئێستا، پێویسته جارێكی دیكه به هاوپشتی و یه‌كگرتوویی خۆیان ڕێگه نه‌ده‌ن كه ئه‌م ماشێنه‌ی سه‌ركوت ده‌ست بداته جهنایهتێكی دیكه و ڕامین حسێن په‌ناهیی بباته پێی سێداره.
خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆراگر و مرۆڤ دۆستی شاری سنه ده‌بێ له فه‌زای ناڕه‌زایه‌تیی شاره‌كانی كوردستان و له‌ناو هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك و خه‌باتی چه‌ند مانگی ڕابردوو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهیی بكه‌ن به خواستێكی جیدی و له‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی مۆمكین و له ڕێگای جۆراوجۆر، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌كار بن و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م حوكمه جهنایهتكارانهیهدا، ڕێگه نه‌ده‌ن كه كۆماری ئیسلامیی له كوردستان جارێكی دیكه جه‌نایه‌ت بخولقێنێت. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهیی خواستی سه‌رجه‌م خه‌ڵكه و بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌م خواسته، كهمپیین و ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو له‌ئارادایه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه دژبه حوكمی ئێعدام ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه، به‌هێز و په‌ره پێ بدرێت تا خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهیی، ده‌زگای سه‌ركوت و جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ناچار به پاشه‌كشه بكات.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه “ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”
١٢ی گوڵانی ١٣٩٧ی هه‌تاویی