بهپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، بههۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە تونس، ٢ هاووڵاتی گیانیان لهدهست داوه و ١٢ هاووڵاتی دیكهش برینداربوون.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، میدیاکانی توونس ڕایانگهیاندووه كه تەقینەوەی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئەو وڵاتەی لە شەقامی “شارل دیگۆ” کردووەتە ئامانج و لەو تەقینەوەیەدا ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و ٣ هاووڵاتیش برینداربوون. هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوخۆی تونس بڵاویانکردەوە كه دوای ماوەیەکی کەم بەسەر تەقینەوەی یەکەمدا، تەقینەوەیەکی دیکە یەکەیەکی هێزەکانی دژەتیرۆری ئەو وڵاتەی کرده ئامانج، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە شوێنەکە لە ناوچەی “عەدلییە” خۆی بە بارەگایەکی پۆلیسیدا تەقاندووەتەوه و بههۆیهوه ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و ٣ ئەندامی دیكه برینداربوون و پاش ماوهیهك بریندارهكان ڕهوانهی نهخۆشخانه كراون.