کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ له‌دژی كه‌سایه‌تییه‌ باڵاكانی ڕژیم له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا

139g

سه شنبه – ۴ تیر – ۱۳۹۸ , 25 – 06 – 2019

139g
“دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ واژۆكردنی فه‌رمانێكی ئیجرایی، “عه‌لی خامنه‌یی” و ٨ كه‌سی دیكه‌ له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سپای پاسدارانی خسته‌ ناو لیستی گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكار ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م گه‌مارۆ نوێیانه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ له‌ناوبردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداوی فارس بووه‌. به‌وته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌م گه‌مارۆ نوێیه‌، “خامنه‌یی” كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌ ناوبراو به‌رپرسی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه‌ی ڕژیمه‌. دوناڵد ترامپ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوای واژۆكردنی ئه‌م بڕیاره‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه‌ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر “خامنه‌یی” و نووسینگه‌كه‌ی، ده‌ستڕاگه‌یشتنی ناوبراو به‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌كان ده‌پچڕێنێت. شایانی باسه‌، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌ ساڵی ٢٠١٨وه‌ و به‌دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ ڕێككه‌وتن نامه‌ی هه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ناسراو به‌ “به‌رجام”، سه‌رجه‌م گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێرانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌. هاوكات گه‌مارۆی زیاتری به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا سه‌پاندووه‌.