یکشنبه, دسامبر 4, 2022
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قه‌ده‌غه‌ كردنی چالاكی ڕێخراوه‌كانی كرێكاری له‌ بیلاڕووس

دادوه‌ری گشتی وڵاتی بیلاڕووس داوای له‌ سه‌رجه‌م دادگاكانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌ كرێكاریه‌كان و پیشه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بێنێت و هه‌ر چالاكییه‌ك له‌و چوارچێوه‌دا به‌ تاوان بناسێنێت و سزای چالاكوانانی ئه‌و بواره‌ بدات.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ركوتی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی “ئه‌لكساندر لوكاشنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بیلاڕووس ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ و  به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌و وڵاته‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ ٢٠ ڕێبه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری و پیشه‌یی له‌ كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ هه‌تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ڕووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره‌چالاكییه‌ك له‌و چوارچێوه‌دا ده‌بنه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن دادوه‌ری گشتی ئه‌و وڵاته‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی كرێكارانی به‌رق و په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی پڕۆژه‌یی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شاندانی ئێرانیان له‌ وڵاتانی ئاڵمان، سوید، نۆرویژ، كانادا و ئامریكا

-

خۆپێشاندانی به‌رینی ئێرانیان له‌ وڵاتانی بلژیك، نیوزله‌ند و ئاڵمان

-

په‌سه‌ندكردنی قه‌تعنامه‌ی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران له‌ پاڕله‌مانی هوله‌ند

-

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر چه‌ند ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی ڕژیم له‌لایه‌ن كاناداوه‌

-

په‌سه‌ندكردنی یاسای پێشگرتن له‌ مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ ئامریكا

-

سه‌پاندنی حوكمی نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر چوار چالاكی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان

-