هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە بە ناوی “شاپوور مورادی” تەمەن ٤٣ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی “مورادی” هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری ناوبراویان لە دووکانەکەی خۆی لە شەقامی غەفووری شاری سنە دەستبەسەر کردووە. جیگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.