کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکردنی هێرشبەرانی سەر ژینگەپارێزانی چووار

 

“فەرزاد حەیات نیا” بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی شاری چووار لە ئوستانی ئیلام رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە دوو ژینگەپارێزیان دابوو و برینداریان کردبوون، دەستبەسەر کراون و لە ئێستادا بەندکراون.

به‌وته‌ی ناوبراو، چەند کەسێک بە سێ ئۆتۆمبێلەوە لە ناوچەی داڵاو داریان بڕیوەتەوە، ژینگەپارێزەکان کە ئەوانەیان بینیوە، هۆشدارییان پێداون کە نابێت ئەو کارە بکەن، بەڵام ئەوان نەک گوێیان پێنەدابوون، بەڵکو زۆریشیان لە ژینگەپارێزەکان دابوو. بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکان، دوای لێدانێکی زۆر، دوو کەس لە ژینگەپارێزان بەهۆی سەختی برینەوە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە و تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-