کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی به‌شێك له‌ کارمەندانی زانکۆی ڕاپەڕین لە باشووری کوردستان

 

پێش نیوەرۆى ڕۆژی یەکشەممە ١ی مانگی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کارمەندانی زانکۆى ڕاپەرین کە بەشێوەى گرێبەست لەو زانکۆیەدا خەریکی کارن، بەهۆی وەرنەگرتنی حقووقی حەوت مانگیان لە بەرانبەر ئەو زانکۆیەدا کۆ بوونەوە.

ئەو کارمەندانە ڕایانگەیاندووە، ژمارەیان نزیکەی ٧٠ کەسە و لەسەرجەم بەشەکانی زانکۆى ڕاپەرین لە سنورى ئوستانی سلێمانى وانە دەڵێینەوە، بەڵام ماوەی حەوت مانگە شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە. جێگای ئاماژەیە چەند مانگێکە بەبیانووى نەبوونى پارە لە بانکەکانى سنوورى سلێمانى حقووقی بەشێک لە کارمەندانی ئەو ئوستانە دوا دەکەوێت و ئەوەش وایکردووە، لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکان خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن ئەو کارمەندانەوە بەڕێوە بچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-