دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٣٠ مانگی گوڵان، چەند ئەندامێکی ئیدارەی ژینگەپارێزی شاری “چووار” سەر بە ئوستانی ئیلام لە ناوچەی داڵاو لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوهوه بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو ژینگەپارێز بەهۆی سەختی برینهكانیانهوه ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کروان و دۆخی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە ماوەی یەک حەفتە لەمەوبەر له ڕووداوێکی هاوشێوەدا چهند ژێنگهپارێزێكی دیكه لەو شارە بریندار كراون و له سهر شوناسی هێرشبەران هیچ زانیارییهك بڵاو نهكراوهتهوه.