به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ هاووڵاتی به‌شداربوو له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “مه‌له‌كشایی” ئیلام كه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران دژ به‌گرانی به‌ڕێوه‌چوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “تاها ئاته‌ش ئه‌فرووز” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ١٥ هاووڵاتییه له خۆپێشاندانی دژ به‌گرانی ناوچه‌ی “مه‌له‌كشایی” ئیلام كه له ڕۆژی سیشه‌ممه ٢٧ی ئه‌م مانگه و هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلامه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی مۆعه‌لیمانی ئۆستانی ئیلامیشدا ١٥ كه‌س له مۆعه‌لیمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد كرابوون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی “تاها ئاته‌ش ئه‌فرووز” هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار له‌به‌رده‌ستا نییه.