“بەرزان محەممەدی” چالاکی مەدەنی بەندکراو لە زیندانی مەریوان لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری گواستنەوەی بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ئەو شارە دەستیدایە مانگرتن و هاوکات “سەلاح ئازادی”، ئەندامی سنفیی مامۆستایانی مەریوان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی، گۆڕینی بیروڕای گشتی، لایەنگەری لە حیزبە کوردییەکان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنەوه” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی مەریوان کرا.
بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە ئەو چالاکە سنفییە دەبێ کاتژمێر ١٠ی سهرلهبەیانیی ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان لە دادگای ئینقلابی مەریوان ئامادە بێت. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، “سەلاح ئازادی” چالاکی سنفیی مامۆستایانی مەریوان، بۆ داکۆکی كردن لەو تۆمەتانهی خراونهتهپاڵی لە لقی ١ی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە ئامادە بوو و دواتر بە دانانی کەفاڵەت هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە، ناوبراو بانگهێشتی پۆلیسی فەتای مەریوان کرابوو و پاش لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتبوو، هەروەها دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرابوو.