كۆژران و برینداربوونی چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژیم له خووزستان
ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم و گرووپێكی چه‌كدار له شارستانی “كاروون”ی سه‌ر به ئۆستانی خووزستان، لانیكه‌م به‌رپرسێك و چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌و هێزانه كۆژران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و شه‌ڕ وپێكدادانه سه‌رهه‌نگ “هادی كه‌نعانی” له فه‌رمانده سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كۆژرا و چندین ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له تاوانبارانی كۆمه‌ڵكۆژ كردنی خۆپێشانده‌رانی خه‌وه‌ڵوه‌ری ٩٨ له شاره جیاجیاكانی ئێران له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كۆژراون و تۆڵه‌یان لێسه‌ندوونه‌ته‌وه.