کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ماڵئاوایی لە ژیانی تێکۆشەرێکی خۆشناوی کوردستان، کاک میرزا محەممەد حوسەین پەناهی لە شاری سنە

بە داخێکی گرانەوە ئاگادار بووین کە تێکۆشەرێکی ناسراوی کوردستان و باوکی دوو گیانبختکردووی رێگای ئازادی، کاک “میرزا محەممەد حوسەین پەناهی” بە هۆی نەخۆشی و چەند رۆژ لە کۆمادابوون، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی “تەوحیدی” شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بڕیارە تەرمی کاک میرزا لە ئاوایی “قرووچیا” لە شوێنی ژیانی بە خاک بسپێردرێت.
کاک “میرزا محەممەد حوسەین پەناهی” ئینسانێکی دڵسۆز، مێهرەبان و خۆشناو لە نێو خەڵکی شوێنی ژیانی و ناوچەکە بوو . کاک میرزا و هاوسەری دڵسۆز و هاوڕێی ژیانی ، دایە “شەریفە” لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە هۆی چالاکی رۆڵەکانیان تووشی زۆر ئازار و ئەزیەت و ستەمکاری کۆماری ئیسلامی هاتن ، بەڵام هەرگیز سەریان بۆ داگیرکەران دانەنەواند . دوو جگەرگۆشەی ئەم بنەماڵەیە ، بە ناوەکانی ” ئەشرەف و رامین حوسەین پەناهی” وەک دوو زیندانی سیاسی، و چەند کەسی نزیکی دیکەشی ، بە دەستی جەلادانی کۆماری ئیسلامی گیانیان بەختکرد و بوون بە ئازار و پەژارە بۆ سەر جەستەی لاواز ، بەڵام تەسلیم نەبووی کاک میرزا . کاک میرزا یەکێک لە باوکە خۆشناو و کۆڵنەدەرەکانی شۆڕشی کوردستانە کە لەم ساڵانەی دواییدا ئازار و رەنجی زۆریان کێشا ، بەڵام بە راوەستانی سەربەرزانەیان بوون بە هێمای خۆڕاگری دژ بە کۆماری ئیسلامی و پشت و پەنای تێکۆشەرانی سیاسی کۆڵنەدەر و ماڵەکەیان بەردەوام شوێنی تێکۆشەرانی سیاسی خەباتکار بوو.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە، سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش بە “دایە شەریفە” هاوسەر و هاوڕێی ژیانی کاکە میرزا، هاوڕێیان ئەمجەد و رەفیق و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی “حوسەین پەناهی” ، دۆستان و ئاشنایان دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەیان دەزانین .
یادی کاک میرزا محەممەد حوسەین پەناهی بەرز و بەڕێز بێت .
دەبیرخانەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
چوارشەممە /٢٤ خەرمانانی / ١٤٠٠ هەتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-