ڕۆژی دوشەممە 4ی مانگی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “دره‌درێژ”ی كرماشان و 20 كه‌سیان دەستبەسەر كرد.
خەڵکی گەڕەکی “درەدریژ”ی کرماشان بۆ پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی خووزستان، شەقامەکانی ئه‌و گەڕەکەیان داخست، كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و سه‌ره‌ڕای ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، ئه‌شكه‌نجه و لێدانی خه‌ڵك، لانیكه‌م ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. بەپێی ڕاپۆرته‌كان ناوی ژماره‌یه‌ك له گیراوان بەم شێوەیه: “مەیسەم وەیسی”، “ڕامین وەێسی”، “حیکمەت سەفەری”، “شەهریار شەفعیزاده”، “شاهین شەفیعزادە”، “شەهرام شەفعیزادە”، “ئارەش نەجەفی”، “مەنووچێهر نەجەفی” و “پژمان كه‌مه‌ری”. تا کاتی بلاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەوالە هیچ زانیارییەک لەسەر دەستبەسەر کراوانی دیکە له‌بەر دەستدا نییە.