کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

یەکەم ڕاگەیاندنی بەرەی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەناوی ئازادی کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەبی کوردستان

خەباتی ئێوە بۆ ئازادی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە. لە ئێستادا خەڵکی ئێران پەیوەست بوون بە ڕاپەڕینەکەتانەوە. مێشکتان بەیەکەوە هاوئاهەنگ و دڵەکانتان بەیەکەوە بەستراوەتەوە. ئێمە ستایشی هەوڵەکانتان دەکەین و شانازی بە پێداگریتان دەکەین بۆ بەدیهێنانی ئازادی. لەم ڕاپەڕینە گشتییەدا، کە لە گەشەکردنی فەرهەنگی خەباتکارانە و هۆشیاری کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوە دەگرێت؛  هەریەکەتان لە ناڕەزایەتیەکاندا ڕۆڵی سەرکردە و هیدایەتگەرتان بینی.

ڕزگاربوون لە زوڵم، ئەرکی سەرشانی هەر یەکێک لە ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە ئازادیش هی هەموومان دەبێت. لەم ڕۆژانەدا دەبێت دەستمان لە دەستی یەکتر هەڵپێکین و بە دەستەکانمان زنجیرێکی لە پساننەهاتوو دروست بکەین. مەودایەکی زۆرمان بۆ لە ئامێزگرتنی ئازادی نەماوە. پێویستە پێکەوە خەبات بکەین و بڵێسەی شۆڕش لەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی داگیرسێنین. ئێمە نیشانماندا کە شایستەی سەرکردایەتیکردنی ئەم ڕاپەڕینە ڕزگاریخوازەین؛  هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەبێت لێبڕاوانە بەردەوام بین لەسەر درێژەدان بە ڕێگاکەمان تا بەدیهێنانی ئامانجەکەمان و  هەموو شەوێک ناوچە جۆراوجۆرەکانی شار بکەینە گۆڕەپانی ڕاپەڕین دژی ئەم ڕژێمە خوێنڕێژ و جینایەتکارە. بوونی هەریەکێک لە ئێمە داهاتوومان مسۆگەر دەکات. لەم ڕووەوە بەرەی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان داوا لە هەموو خەڵکی خەباتکار و مافخواز دەکات کە دەرفەتەکان بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەدەست نەدەن و تا ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە ئاگری ڕاپەڕین هەروا بڵێسەدار بهێڵنەوە. لە هەڵبژاردنیکاتوشوێنوئەگەردا، بڕیاری دروست لای تۆیە! با لە چوارچێوەی تۆڕ و ڕایەڵەی شۆڕشگێڕانەدا کات و شوێنەکان دیاری بکەین و ئاسانکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ستەمکارەکان فەراهەم بکەین.

لە سبەینێ دووشەممە 11ی ئۆکتۆبەرەوە هەموومان بەیەکەوە لە گەڕەکەکان ئامادە دەبین

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-