دواى بارینى بەفرێکى زۆر لە پارێزگا و شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، گرووپی ئافرۆدى شارى مەریوان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، لە هەنگاوێکى بوێرانه چوون بە دەم هاووڵاتییە گیرخواردووەکانى نێو بەفرەکەدا.
ئەم گرووپە خۆبەخشانە ڕێگاکانى نێوان “مەریوان- سەقز” و “مەریوان- سنەیان” بەسەر کردەوە و توانییان خەڵکانێکى زۆر لە نێو بەفر و بۆران ڕزگار بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە زۆرێک لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانى کۆمارى ئیسلامى کە بودجەیەکى زۆر وەردەگرن، هیچ هه‌وڵێكیان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگۆزرای به خه‌ڵك هه‌ڵنه‌گرتووره. هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دانیشتووانی گوندەکانى “نوبار”، “پاشبڵاخ”، “چواردیوار”، “کۆکە”، “باخچە”، “قەڵاتەپە” و “قادراوا”ى بۆکان بە شێوەیەکەى خۆبەخشانە جادەى گوندەکانیان له نه‌بوونی هیچ جۆره خزمه‌تگۆزارییه‌ك له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خاوێن کردەوە.