ئه‌مرۆ ۵شه‌ممه ٢٥ ی مانگی ره‌شه‌ممه ساڵه‌هاتی بومبارانی شیمائی شاری هه‌لبجه‌یه. ٣۵ ساڵ له‌وه پێش، له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵانی سته‌م لێكراوی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی هاتنی به‌هار و گوڵ و سه‌وزه‌ڵانی و شنه‌ی بای به‌هاریان ده‌كرد، له كاتێكدا ده‌شتی جوان و سه‌رسه‌وزی شاره‌زوور به‌رگی ره‌نگاوره‌نگی له‌به‌ر كردبوو و ئامێزی پر له بۆن و به‌رامه‌ی بۆ نه‌ورۆز و ساڵی تازه كردبووه و له كاتێكدا باڵنده‌كان بۆ پێشوازی له وه‌رزی به‌هار ئاوازی خۆشه‌ویستیان ده‌وته‌وه، له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌ری زوڵم لێكراوی كوردستان دوای تێپه‌ڕ كردنی مێژوویه‌كی پڕ له ره‌نج و ئازار و له ده‌ست دانی ئازیزان و خۆشه‌ویستانیان خۆیان بۆ پێشوازی له به‌هار ئاماده ده‌كرد، له رۆژانێك دا كه گه‌نجان و تازه‌لاوانی هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی عه‌شق و خۆشه‌ویستی ده‌رحه‌ق به یه‌كتر له ده‌شت و كێوی ره‌نگینی شاره‌زوور خۆیان ده‌ڕازانده‌وه و سرودی ئازادییان ده‌وت و تۆوی هیوا به دواڕۆژی به دوارۆژی روون له دڵیان‌دا چه‌كه‌ره‌ی ده‌به‌ست، له ئاوا رۆژێك دا بوو كه رق و قینی ئه‌ژدیهای حكومه‌تی به‌عس و دیكتاتۆره خوێن رێژه‌كه‌ی بۆ له ناو بردنی به‌هار و گوڵ، شادی و خۆشی، مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر، ئاسمانی شینی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ هه‌میشه ژاراوی كرد و گوڵاڵه سووره‌كانی ده‌شتی شاره‌زووری بۆ هه‌میشه ژاكاند و باڵنده‌كانی له خوێندن لاڵ كرد و گریانی منداڵی ساوای بۆ هه‌میشه له گه‌رویدا به‌ند كرد.
له ئاوا رۆژێك دا بوو كه دوو حكومه‌تی به‌عس و ئیسلامی له درێژه‌ی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆیان دا هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی دژی به‌شه‌ری خۆیان و زیاتر له ٥ هه‌زار ژن و پیاو و پیر و لاوی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به گازی ژاراوی قه‌تڵی عام كرد و به‌و چه‌شنه یه‌كێك له دزێوترین كرده‌وه‌كانی مێژووی پڕ له سه‌ركوت و جه‌نایه‌تی خۆیان تۆمار كرد. ره‌نج و ئازاری خه‌لكی شاری هه‌لبجه هه‌ر به له ده‌ست دانی ئازیزانیان كۆتایی پێنه‌هات، به‌لكوو ئاسه‌واری گازی شیمائی گۆاستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌ی داهاتووش و منالانی بازماننده‌گانیش به ده‌ستێه‌وه ده‌نالێنن. ئه‌م جینایه‌ته سامناكه به به‌رچاوی زلهێزه‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داری به‌رێه‌وه چوو، ئه‌وان كه خۆیان هه‌موو كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی شیمیائیان خستبۆه به‌رده‌ستی حكومه‌تی به‌عسی عیراق خۆیان له‌م كاره‌ساته گێل كرد و ته‌نانه‌ت تا ئێستاش ددانیان به هاوبه‌شی خۆیان له خولقاندنی ئه‌و جینایه‌ته دا نه‌ناوه. له ٣۵ مین سالیادی ئه‌م جینایه‌ته یادی قوربانیانی بێ‌دیفاع ده‌كه‌ینه‌وه و بیت نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌ته سامناكه.
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مان كاتدا بۆ كۆمه‌ڵه‌ش رووداوێكی دڵته‌زێن بوو. له‌و رووداوه‌دا ٦٨ كادر و پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناسی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوردانی شوان، كه‌وتنه ناو مه‌یدانی شه‌ڕ و له کاتیک دا که که وتبونه به ر گازی شیمیایی، له شه ریکی نابه‌رابه‌ر و ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له گه‌ڵ هیزه‌كانی رژیم خوینیان تێكه‌ڵاو به خوێنی ٥ هه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بوو.
بۆ ئێمه باشترین رێزگرتن له ئازیزانی گوردانی شوان و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له پێناوی ژیانێكی ئاسووده و پڕ له سه‌ربه‌ستی بۆ مرۆڤایه‌تی گیانیان له ده‌ست دا، خه‌بات و نه‌سره‌وتن تا به ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنه. ئه‌مه‌یش ته‌نها به وه‌فاداری به‌و ئامانج و رێبازه ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، گیانیان له پێناویدا به‌خت كرد.
له ٣۵ هه‌مین ساڵیادی گیانی به‌ختكردنی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان رێز له یادوبیره‌وه‌ری ئازیزان ده‌گرین و هه زاران سلاو و درود ده نیرین بو ئه ندامانی بنه ماله خوراگر و سه ربه‌زه کانیان.