کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گەڕانەوەی گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیهان بۆ بنکەکەی

گەڕانەوەی گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیهان بۆ بنکەکەی 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەشتی فڕۆکە هەڵگری “جێرالد فۆرد” پاش کۆتایی هاتنی درێژترین ئەرکی سەربازیی کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوای شەڕی ویتنام، گەڕاوەتەوە بۆ بنکەکەی لە ویلایەتی ویرجینیا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو کەشتییە سەرەتا لە مانگی ژوئەن ٢٠٢٥دا بۆ گەشتێکی دەریایی ئاسایی بەرەو دەریای ناوەڕاست و باکووری ئۆروپا نێردرابوو، بەڵام پاش زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “تووڕەییی حەماس” دژ بە ئێران، بۆ پشتگیریی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواسترایەوە.