به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند په‌نابه‌ری كورد به‌هۆی گیرخواردنیان له به‌له‌مێكدا له ده‌ریاكانی نزیك یۆنان داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌له‌می ئه‌و په‌نابه‌رانه ٨٠ سه‌رنشینی هه‌یه كه به‌شێكیان ئێرانی و به‌شێكیان ئه‌فغانستانین و ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ده‌ریاكانی نزیك یۆنان سه‌رگه‌ردانه و ئێستا مه‌ترسی نوقبوونی هه‌یه. دانیشتووانی نێو به‌له‌مه‌كه كه كوردن له ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی گرته‌ویدیۆیه‌كه‌وه داوای هاوكاری له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن تاكوو له‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌دا ڕزگاریان بكه‌ن.