کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان لەدەست دان و بریندار بوونی 8 کرێکاری دیکە لە شارە جۆراوجۆرەکان

رۆژی یەکشەممە 23ی مانگی جۆزەردان، هەشت کرێکاری دیکە لە گۆشەو کەناری ئێران بە هۆی نائەمنی شوێنی کار بوون بە قوربانی و 3 کەس گیانیان لە دەست داو 5 کەسیش بریندار بوون.

لە رووداوێک دا لە بروجێرد دوو کرێکاری بیناسازی لە کاتی کار دا بە هۆی رمانی دیوارێک و کەوتنە ژێری، بە سەختی بریندار بوون و گەینرانە نەخۆشخانە. لە رووداوێکی دیکە دا لە شاری سەراب، بە هۆی رووخانی دیواری کاناڵێک، چوار کرێکار کەوتنە ژێری و سیانیان گیانیان لە دەست داو کەسێکیشیان بە سەختی بریندار بوو. لە شیرازیش کرێکارێکی چاڵهەڵکەنی خەڵکی ئەفغانستان لە کاتی کار بە هۆی بەربوونەوەی کەرەستەی کار بەسەریدا بە سەختی بریندار بوو. هەروەها لە سنەش کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سلام محەمەدی” لە کاتی کار و بە هۆی بەربوونەوە لە “باڵابەروە” بە سەختی بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٨ ژن و منداڵ له‌ هێرشی پاكستان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كوبا دژبه‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

-

ڕاپۆرتی “جاوید ڕه‌حمان” له‌سه‌ر پشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ مه‌شهه‌د

-

ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی تیجاره‌ت نیووز له‌سه‌ر ئاماری بێكاری له‌ ئێران

-

داخوازی ده‌یان چالاكی سیاسی بۆ ئازادی “مریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد”

-