بەپێی هەواڵی گەییشتوو ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای سەقز بۆ دیواندەرە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کارەساتە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایپا لە ٢٥ کیلومەتری ڕێگای سەقز بۆ دیواندەرە ڕوویداوە و بریندارانی ڕووداوەكه بۆ نەخۆشخانەی شەفا گوازراونەتەوە و تەرمی دوو کەسەکەی دیکە ڕادەستی ساردخانە کراوە.