کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی 11 هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی تانکرێکی سووتەمەنی لە ڕێگەی سنە-هەمەدان

گیان لەدەستدانی 11 هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی تانکرێکی سووتەمەنی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 11 هاووڵاتی لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکرێکی سووتەمەنی لە ڕێگەی سنەهەمەدان، گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، پاش تەقینەوەکە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتە ئەو شوێنە و ئاگرەکە کەوتووەتە بەر چەند ئۆتۆمبیل کە نزیک لەو تانکرە بوون. بە وتەی بەرپرسی تیمەکانی فریاگوزاری خێرا، بە لانیکەم ٥ هاووڵاتی دیکە بە هۆی ئەو ڕووداە، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراون. شایانی باسە کە بە هۆی کەمتەرخەمی و نابەرپرسیاری ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها خراپی دۆخی جاددەکان لە شارەکانی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین ڕووداوی دیکەی هاوێوە ڕوویداوە کە بە هۆیەوە چەندین هاووڵاتی دیکە گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.