درۆنەکانی سوپای تورکیە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری ئوستانی نەینەوا لە شارۆچکەی تەلەعفەر بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەوتەی بەرپرسێکی ئەمنی عێراق، هێرشەکە کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ لە گوندی “دیجلەی” سەربە شارۆچکەی تەلەعفەر ئەنجام دراوە و هێندێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بە گیانبەختکردنی ٥ گەریلای پەکەکە لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا دەکەن.