بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی شەممە ١ی گهڵاوێژ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جاددەی نەغەدە، ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەک بوون گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵە، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و تراکتۆرێکدا ڕوویداوە دوو سەرنشینی پرایدەکە کە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار بوون بەهۆی سەختی برینەوە گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە خراپی کوالێتی ئۆتۆمبێلی بەرهەم هاتووی ناوخۆی ئێران و خراپی جاددەکانی نێوان شارەکان، دوو هۆکاری سەرەکی کەوتنەوە ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێراندایە.