بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، بەهۆی وەرگەڕانی مۆتۆڕ سیکلێتێک لە حەوت کیلومەتری گوندی “بەدەرلوو“ی شاری تیکاپ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە مۆتۆڕ سیکلتەکە خۆی کیشاوە به بەردێکدا لە قەراخی ئەو جادەیە و دەستبەجێ سەرنشینێکە کە تەمەنی ٤٦ ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە و ڕانەندەکەیش کە ٢٠ ساڵ تەمەنی بووە پاش گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بەهۆی سەختی برینەوە گیانی لەدەستداوە.