سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ بەسەر گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی بێبه‌شكرانی له چاره‌سه‌ری پزیشكی لە زیندانی ورمێ، هەتا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوێکی تۆمەتبار بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، بە ناوی “فەرهاد نەقی زادە”، تەمەن ٤٧ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەممە جه‌ڵته‌ی دڵ لی داوه و بەهۆی وەرنەگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست و درەنگ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “فه‌رهاد نه‌قی زاده” پێنج ساڵ پێش ئێستا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.