به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “نه‌سنار”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “نه‌سنار”ی ژاوه‌رۆ به‌ناوی “حه‌مید موقیمی” له‌كاتی كاركردن له بیرێكی ئاو دا به‌هۆی پچڕانی كابلی بۆكسڵ و كه‌وتنی كه‌ره‌سته‌ی قورس به‌سه‌ریدا، زه‌ربه مه‌غزی بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.