ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٦ كرێكار له‌وانه چوار ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه له شاره‌كانی قۆم” ئه‌رده‌بیل و مه‌ریوان تووشی ڕووداو بوون كه به هۆیه‌وه پێنج كرێكار به سه‌ختی برینداربوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه له كاتی كۆژاندنەوەی ئاگری كۆگای “گازی مایع” له شاری قۆم، به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگەیه‌كی خەیاتی له شاری ئه‌رده‌بیل، كرێكارێك به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی به ناوی “یه‌حیا محه‌ممه‌دی خانه‌قا” خه‌ڵكی گوندی “دانیكه‌ش”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا.