ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی خاكه‌ڵێوه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ڕه‌به‌ت له ناوه‌ندی ئه‌م شاره ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌سڕێژی گۆله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و له ئاكامدا هاووڵاتییه‌ك به ناوی “خالید ڕه‌سوڵی” گیانی له ده‌ست دا و هاووڵاتییه‌كه‌ی دیكه به ناوی “ئیبراهیم عه‌لی” به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی “خالید ڕه‌سوڵی” گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی قانوونی شاری وڕمی و هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “ئیبراهیم عه‌لی” وێڕای برینداربوونی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراه‌وه‌ته‌وه.